ئیتاڵیاگرنگترین

یوڤێنتوس رەتیدەکاتەوە زیدان ببێتە راهێنەریان

یاریگا –

میدیاکانی فەرەنسا بڵاویان كردووەتەوە، یۆڤێنتۆس بڕیاری خۆیداوە و ئارەزووی دەست نیشانکردنی زیدان وەکو راهێنەری یانەکەی ناکات. ئەمەش باشترین هەواڵ دەبێت بۆ بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان لە فەرەنسا.

زێدان لە ساڵی 2021 وازی لە راهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدریدی هێنا و تاوەکو ئێستاش بێ یانەیە. ئەو کە لە سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی فەرەنسا نائومێد بووە، هەوڵدەدات بە زووترین کات بگەڕێتەوە بۆ جیهانی تۆپی پێی یانەکان، بەڵام هێشتا جێگەی خۆی لە وەرزی داهاتوودا ڕوون نییە.

لە کاتێکدا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەواڵەکان باس لە خواستی ڕیاڵ مەدرید دەکەن بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی زیدان، بەڵام ڕادیۆ مۆنتی کارلۆ باس لەوە دەکات کە زیزۆ هیچ ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ ڕیال مەدرید نەبووە و ئامانجی سەرەکی یوڤێنتوسە.

بەڵام خواستەکان بە دڵی زیدان نین لە تۆرینۆ. گازێتا دیلۆ سپۆرت لە ڕاپۆرتە نوێیەکەیدا بانگەشەی ئەوە دەکات بەرپرسانی بیانکۆنێری بڕیارەی خۆیانداوە و پلانیان هەیە وەرزی داهاتوو لەگەڵ ماکس ئەلێگری بەردەوام بن.

هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارە، بەپێی ڕاپۆرتی گازیتا، ئەوەیە کە یوڤی ناچار دەبێت بڕێکی بەرچاو قەرەبووی ئەلیگری بکاتەوە ئەگەر لە کارەکەی دووربخرێتەوە. ڕاهێنەری ئێستای یوڤێنتوس ساڵانە 7 ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت و گرێبەستەکەی تا ساڵی 2025.

بابەتی زیاتر

Back to top button