ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا

یاریگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئۆساسۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا.

یانە كەتەلۆنییەكە بە كۆكردنەوەی 79 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانیا دێت و ئۆساسۆناش بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لەپلەی نۆیەم دێت.

لەو یاریەدا بارسێلۆنا لە تواناكانی سێرجی رۆبێرتۆ یاریزانی یانەكەی بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: كۆندی ، ئاراوخۆ ، كریستێنسن ، باڵدی

هێڵی ناوەند: فرانكی دی یۆنگ ، بۆسكێتس ، پێدری

هێڵی هێرشبردن: دێمبڵی ، لیڤاندۆڤسكی ، گاڤی

بابەتی زیاتر

Back to top button