ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

کۆندی دزی لێکرا

یاریگا –

شەوی شەممەی رابردوو بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا جوڵ کۆندی دزی لێکراوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، شەوی شەممە کاتێک کۆندی سەرقاڵی یاریکردن بووە دزی لێکراوە، کە یارییەکەیان بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە ریال بێتیس بردەوە.

بەپێی سەرچاوە کەتەلۆنییەکە کاتێک کۆندی سەرقاڵی یاریکردن بووە دز هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی، دەرگای ماڵەکەیان شکاندووە و دزییان لێ کردووە.

یاریزانە فەڕەنسییەکە کاتێک بە رووداوەکەی زانیووە پۆلیسی ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا زانیاری زیاتری لەسەر بڵاونەکراوەتەوە.

کۆندی تاکە یاریزانی بارسا نییە ئەم تاوانەی بەرامبەر دەکرێت، وەرزی رابردوو یاریزانی گابۆنی یانەکە ئۆبامیانگ بە هەمان شێوە بە چەکەوە هێرشی کرایە سەر و دزی لێکرا.

لە رابردووشدا هەریەکە لە یاریزانانی یانەکە ساموێل ئومتیتی، ئارسەر مێلۆ، لویس سوارێز، ئەنسۆ فاتی، جۆردی ئەلبا، فیلیپ کۆتینیۆ و کیڤن پرینس بواتینگ هەر لەو شارە بوونەتە قوربانی هەمان تاوان.

کۆندی لە هاوینی رابردوو بە بری 50 ملیۆن پاوەند لە سێڤییاوە گواسترایەوە بۆ بارسا، بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز هەرزوو جێگەی جۆی لە دڵی هاندەرانی یانەکەدا کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button