ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لە پرێمەرلیگ داوای فاتی دەکرێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، خۆرخی مێندێز بەڕێوەبەری كارەكانی ئانسۆ فاتی دەیەوێت یاریزانەكە ریزەكانی بارسێلۆنا جێبهێڵت.

فاتی یەكێكە لەو یاریزانانەی كە لە ئەكادیمیای لاماسیاوە پێگەیشتووە و ئاستێكی بەرزی پێشكەشدەكرد و لە دوای رۆیشتنی مێسی درێسی ژمارە 10ی پێدرا پاشان تووشت پێكانێك هات و بەهۆیەوە ئاستی تەواو رووی لە دابەزین كرد.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت خۆرخی مێندێز كار لەسەرئەوە دەكات كە ئۆفەرێكی گەورە بهێنێت بۆ ئەوەی فاتی بە یانەیەكی پرێمەرلیگ بفرۆشێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشكردووە، مێندێز بە ئیدارەی بارسێلۆنای راگەیاندووە كە دەتوانێت بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ لە یەكێك لە یانەكانی پرێمەرلیگ وەربگرێت بۆ ئەوەی فاتی بفرۆشێت.

رۆژنامە كەتەلۆنییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە یاریزانە تەمەن 20 ساڵانەكە لە پلانەكانی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەكەدا نیە و یاریزانەكە لە لیستی ئەو یاریزانانەدایە كە لە هاویندا ریزەكانی بلاوگرانا جێدەهێڵن و دەیەوێت بەو بڕە پارەیەی دەستی دەكەوێت چارەسەری قەیرانە داراییەكانی یانەكەی بكات.

لەم وەرزەی خولی ئیسپانیدا فاتی بەشداری لە 30 یاریدا كردووە و چوار گۆڵی تۆمار كردووە و سێ گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button