عێراقگرنگترین

زاخۆ دۆڕا یاریزانەکانیشی سزا دران

یاریگا

یانەی زاخۆ لە گەڕی 26ـی خولی نایابی عێراق بەرامبەر کەربەلا بە ئەنجامی 0-1 تووشی دۆڕان بوو.

زاخۆ دوای سێ بەرامبەربوون و دوو دۆڕان، ئەمجارەیان لە گەڕی 28ـی خولی نایابی عێراق لە شاری کەربەلا بووە میوانی یانەکەی ئەمشارە و یارییەکەشی بە ئەنجامی 0-1 دۆڕاند و تووشی یازدەیەمین دۆڕانی ئەم وەرزە بوو.

بەم دۆڕانە یانەکەی دەلال بە 27 خاڵ لە پلەی 16 ریزبەندی خولی نایابی عێراق مایەوە و هێندەی دیکەش لە ناوچەی دابەزین نزیککەوتەوە.

دوای ئەم دۆڕانە و بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییە، کارگێری یانەی زاخۆ بڕیاریداوە سزای دارایی یاریزانەکانی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button