ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئەلمیریا

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئەلمیریا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەلمیریا دەكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیا.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 65 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئیسپانیا دێت و ئەلمیریاش بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە ریزبەندی پانزەیەم دێت.

بۆ ئەو یاریە یانە شاهانەكە لە تواناكانی هەریەك لە لوكا مۆدریچ ، داڤید ئالابا و فێرلاند مێندی بێبەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: كۆرتوا

هێڵی بەرگری: ناچۆ ، میلیتاو ، رۆدیگەر ، كارڤاخال

هێڵی ناوەند: كاماڤینگا ، چوامینی ، سیبایۆس

هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، بێنزێما ، رۆدریگۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button