ئه‌مریکا

ریڤالدۆ هۆشداری بە فێرمینۆ دەدات

یاریگا

ڕیڤاڵدۆ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسێلۆنا هۆشداریدایە ڕۆبێرتۆ فیرمینۆی هاونیشتیمانی پێش ئەگەری گواستنەوەی بۆ کامپ نۆ.

ڕیڤاڵدۆی یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا پێی وایە پێویستە فیرمینۆ لەگەڵ چاڤی هێرناندێز قسە بکات سەبارەت بەوەی کە رۆڵی لە یانەکە چی دەبێت پێش ئەوەی بچێتە کامپ نۆ.

یاریزانەکەی پێشووی سامبا لەبارەی دەنگۆکانی چوونی یاریزانەکەی لیڤەرپوول بۆ یانە کەتەلۆنیەکە، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری Betfair گووتی

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ڕەنگە بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی فیرمینۆدا بدات. بە هۆی ئەوەی یاریزانە گەورەکانی تری بەڕازیل لەو یانەیە سەرکەوتوو بوونە، باوەڕم وایە فیرمینۆ ئەویش سەرکەوتوو دەبێت.

ریڤالدۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت پێش ئەوەی هاونیشتیمانیەکەی داهاتووی  خۆی یەکلایی بکاتەوە، باشتروایە قسە لەگەڵ جاڤی راهێنەری یانەکە بکات

من پێموایە سەرەتا دەبێت لەوە تێبگات کە چ ڕۆڵێک لە تیپەکەدا دەگێڕێت.  رەنگە بڕیارەکەی بزانێت، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی لیڤەرپوول جێدەهێڵێت، چونکە ڕۆڵی سەرەکی خۆی لە یانەکەدا لەدەستداوە

بابەتی زیاتر

Back to top button