ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تیباس: گەڕانەوەی مێسی ئاڵۆزەو بارسێلۆنا هاوشێوەی پاریس نیە

یاریگا –

خافیێر تیباس، سەرۆكی كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا دووپاتیكردەوە كە ئەستەمە بۆ بارسێلۆنا لیۆنێل مێسی ئەفسانەی مێژووی یانەكەیان بگەڕێتەوە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا داهاتووی یاریزانەكە بە ناڕوونی ماوەتەوە.

تیباس سەبارەت بە گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا ووتی: لە ئەمڕۆوە بابەتەکە بە ئاڵۆز دەبینم، هێشتا کات ماوە، بەڵام دەبێت یاریزان بڕوات و کەمکردنەوەی مووچەی یانەکە هەبێت بۆ ئەوەی بتوانن مێسی بگوازنەوە ، پاشان زانیاری هەیە کە ئێمە نایزانین ئەویش موچەی مێسیە.

هەروەها بەردەوام بوو ووتی: بارسێلۆنا وەک پاریس سان جێرمان نییە، کە شلەمەنی غازی هەیە و پارەی هەیە بۆ موچەیەکی زۆر، دەبێت پارەی مووچە کەمبکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکان بکات، وەک میترۆ وایە، دەبێت بچنە دەرەوە بۆ ئەوەی ئەوانی دیكە بتوانن بێنە ژوورەوە.

مێسی لەم وەرزەی خولی فەڕەنسیدا 27 یاری كردووە و بەشداری لە كردنی 30 گۆڵدا كردووە ( 15 گۆڵ و 15 ئەسیست ).

بابەتی زیاتر

Back to top button