ئینگلتەرا

راشفۆرد لە شكاندنی ژمارەیەكی ڤان پێرسی نزیكدەبێتەوە

یاریگا –

ماركۆس راشفۆرد، هێرشبەری ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتدی هەمان وڵات لە شكاندنی ژمارەیەكی ڤان پێرسی نزیكدەبیێتەوە.

شەوی رابردوو تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 33ی خولی ئینگلیزیدا.

گۆڵەكانی شەیتانە سوورەكان لەلایەن جادۆن سانچۆ لە خولەكی 7 و ماركۆس راشفۆرد لە خولەكی 44 تۆمار كران و دوو گۆڵەكەی سپێرزیش لەلایەن پێدرۆ پۆرۆ لە خولەكی56 و هیۆنگ مین سۆن لە خولەكی79 تۆمار كران.

بەو گۆڵە راشفۆرد زیاتر نزیكبوویەوە لە شكاندنی ژمارەیەكی ڤان پێرسی یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد وەك یاریزانێك كە زۆرترین گۆڵی بۆ یانەكە كردبێت لە وەرزی 2012/13 ەوە.

ڤان پێرسی 30 گۆڵی بۆ شەیتانە سورەكان لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان تۆمار كرد لە وەرزێكدا و راشفۆردیش لە ئێستادا خاوەنی 29 گۆڵە.

مانچێستەر یونایتد بە كۆكردنەوەی 60 خاڵ لە پلەی چوارەمی پرێمەرلیگە و تۆتنهامیش بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە پلەی پێنجەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button