ئه‌وروپا

بێرناردۆ سیلڤا: ئێرلینگ هالاند هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە

یاریگا –

بێرناردۆ سیلڤا یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی و هەڵبژاردەی پرتوگال دەڵێت ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەکەیان لە ئاستی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسیدایە لە ڕووی تۆمارکردنی گۆڵەوە.

ناوەراستکارەکەی هەلبژاردەی پرتوگال و یانەی مان سیتی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری گۆڵ لەبارەی ئاستی گۆڵکارەکەی یانەکەی دەڵێت

شێوازی گۆڵکردنی هالاند باوەڕپێنەکراوە. هەموو ئەو گۆڵانەی تۆماری دەکات لە ئاستی کریستیانۆ و مێسیدایە. هیوادارین ئێرلینگ بتوانێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت چونکە تا دوا یاری خول پێویستمان بە گۆڵەکانی هەیە

سیلڤا لەبارەی جم و جوڵەکانی هالاند و هاوشێوەبوونی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەڵێت

بە دڵنیاییەوە هەمان هەڵوێستی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هەیە. هەمیشە دەیەوێت لە ناوچەی سزای تیپی بەرامبەر بێت و گۆڵ تۆمار بکات. گرنگی بە دەست لێدانی تۆپ نادات. هەر کە تۆپەکەی دەستکەوت گۆڵ تۆمار دەکات. بەڕاستی هێرشبەرێکی نایابە

بابەتی زیاتر

Back to top button