ئه‌وروپاگرنگترین

گۆڕانکاری گەورە لە یاسای بەرکەوتنی تۆپ بە دەستی یاریزانان دەکرێت

یاریگا –

ئەنجومەنی تۆپی پێی سەر بە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا داوای روونکردنەوەی زیاتر لە بارەی بەرکەوتنی تۆپ بە دەستی یاریزانان دەکات. ئەنجومەنەکە پێشنیازی گۆڕانکاری بۆ یارییەکانی وەرزی داهاتوو دەکات.

ئەنجومەنی تۆپی پێی سەر بە یوێفا لە نیۆن، سویسرا کۆبووەوە و چەندین بابەتی تێدا تاوتوێ کران. بڕیاری یەکەمیان پێکهێنانی لیژنەیەکە، هەریەکە لە کارلۆ ئانچێلۆتی و خۆزێ مۆرینیۆی تێدایە، جیا لە بەشداریکردنی یاریزانانی پێشووی وەک پاولۆ ماڵدینی و لویس فیگۆ. ئەم لیژنەیە را و پێشنیازی ئازادانە لەبارەی تۆپی پێ دەدەن.

لە کۆبوونەوەی ئەمجارەدا، دوای تاوتوێکردنی یاسای بەرکەوتنی تۆپ بە دەستی یاریزانان، چەندین راسپاردە دەرکران، بە تایبەت ئەو بڕگەیەی باس لە بەرکەوتنی تۆپ بە دەست و بازووی ئەو یاریزانانە دەکات، کە بە ئەنقەست نین.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە

ئەنجومەن داوا لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا دەکات، ناکرێ هەر کاتێک تۆپ بەر دەستی یاریزانێک بکەوێت، ببێتە فاوڵ، بە تایبەت کاتێک تۆپ بەر یاریزانێکی دیکە دەکەوێت، ئینجا بەر دەستی یاریزانێکی دیکە دەکەوێت، بە تایبەتتریش، کاتێک تۆپەکە بەرەو گۆڵ ناچێت.

هەروەها ئەنجومەنەکە روونیکردووەتەوە، پێویستە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا پەیوەندی بە دەستەی نووسینەوەی یاساکان بکات، بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە یاسای دەرکردنی یاریزانان (بە کارتی سوور) بکات، کاتێک تۆپ بەر دەستی یاریزانێک دەکەوێت.

ئەنجومەنی تۆپی پێی سەر بە یوێفا داوای کردووە، نابێ کاتێک تۆپ بە دەستی یاریزانێک دەکەوێت، بە کارتی سوور دەربکرێت، تەنیا ئەو کاتەی بە ئەنقەست نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button