خوله‌کانی دیکە

ئایاکس کەوتووەتە نێو بازنەی مەترسییەوە

یاریگا –

ئایاکس ئەمستردام لە مەترسیدایە و رەنگە بەشداری لە وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ نەکات.

لە دوای تێپەڕبوونی 30 هەفتە بەسەر یارییەکانی خولی ئێردیڤیزی هۆڵەندا، ئایاکس لە پلەی سێیەمدا بە کۆکردنەوەی 62 خاڵ، بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ ئایندهۆڤنی خاوەن پلەی دووەم و بە جیاواز 15 خاڵ لەگەڵ فاینۆردی پێشەنگ.

ئەمە دەبێتە یەکەمجارە لە 13 وەرزی رابردوودا، ئایاکس لە پلەکانی یەکەم و دووەمدا نەبێت.

ئایاکس لە دوو ساڵی رابردوودا، ژمارەیەک ئەستێرەی دیاری لەدەستدا، بەڵام لەڕووی ماددیەوە، قازانجێکی زۆری کرد.

لە دوا 12 وەرزدا، ئایاکس حەوت جار نازناوی خولی هۆڵەندای بەدەستهێنا، لە ساڵی 2009 لە پلەی سێیەمدا هات، دوای ئەوەی تفێنتی ئانشخیدە، نازناوەکەی بەدەستهێنا.

یاری داهاتووی ئایاکس، بەرامبەر ئالکمارە، کە بە جیاوازی دوو خاڵ لە پلەی چوارەمدا دێت، بە دۆڕانی ئەو یارییە، ئایاکس دەچێتە نێو بازنەی مەترسییەوە.

لە وەرزی رابردوودا، ئایاکس بڕی 216 ملیۆن یۆرۆی لە گرێبەستی فرۆشتنی یاریزانان دەستکەوت، تەنیا مانچێستەر یونایتد هەردوو یاریزان ئانتۆنی و لیساندرۆ مارتینێزی بە بڕی 155 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button