خوله‌کانی دیکە

پۆرتۆ گرێبەستی پیپی نوێ كردەوە

یاریگا –

یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی گرێبەستی پیپی بەرگریكاری یانەكەی بۆ وەرزێكی دیكە نوێ كردەوە.

لە ساڵی 2019 پیپی لە بێشكتاشی توركیەوە دووبارە پەیوەندی بە ریزەكانی پۆرتۆوە كرد.

هەژماری فەرمی پۆرتۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دووپاتیكردەوە كە بەرگریكارە 40 ساڵانەكە بۆ وەرزی هەشتەم لەگەڵ یانەكە بەردەوام دەبێت دوای ئەوەی گرێبەستەكەی تا ساڵی 2024 نوێ كردەوە.

دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ووتی: من زۆر بەپەرۆشم چونكە ئەم گرێبەستە بۆ من مانای زۆری هەیە، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت كە زۆر كەس گومانیان لە ئاستی من نیە سەرەڕای ئەوەی تەمەنم 40 ساڵە، من زۆر قەرزاری پۆرتۆم.

پیپی لەگەڵ پۆرتۆ چوار نازناوی خولی پۆرتوگالی و سێ نازناوی جامی پۆرتوگال و پێنج نازناوی سوپەری پۆرتوگالی بەدەستهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button