ئیسپانیا

تۆتی: ریال مەدرید یانەی دووەممە

یاریگا –

فرانچێسكۆ تۆتی، ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی رۆما دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە سەردانیكردنی مەشق و راهێنانەكانی ریال مەدرید.

لە یاری پێشووی ریال مەدرید بەرامبەر سێلتا فیگۆ تۆتی لە یاریگادا ئامادە بوو و دواتر سەردانی مەشق و راهێنانەكانی یانە ئیسپانیەكەی كرد.

ئەفسانە ئیتاڵیەكە لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی فەرمی ریال مەدرید ووتی: هەستێكی ناوازەیە ئەوە یەكەمجارە لە یاریگای ریال مەدرید ئامادە بم.

هەروەها ووتیشی: ریال مەدرید یانەیەكی نایاب و ناوازەیە، لەگەڵ ئانچێلۆتی پەیوەندیەكی زۆر باشمان هەیە ئەو كەسێكی نایابە.

ئەستێرە ئیتاڵییەکە لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: ئانچێلۆتی دەرفەتی ئەوەی پێدام كە بێم و سەیری ریال مەدرید بکەم، دوای رۆما ریال تیپی دووەممە و هەمیشە سەرسامم پێی.

سەبارەت بە چەپڵە لێدانی هاندەرانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ كاتێك یاریزانی رۆما بوو ووتی: ئەوە هەمیشە یادگارییەک بووە کە لای من ماوەتەوە، هەستێکی ناوازەیە کە هاندەرانی یاریگایەکی وەک بێرنابیۆ چەپڵەت بۆ لێبدەن، ئەوە شتێکی باوەڕپێنەکراو بوو.

دەربارەی بە یارییەكەی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی ئەفسانەكەی رۆما ووتی: ئەوە وەك یاری كۆتایی پێشوەخت وایە، دوو یانەی نایاب و گەورەن، 50 یاریزانی ئاست بەرز و گەورە دەبینین و دەكرێت هەموو شتێك رووبدات، پاڵپشتی ریال مەدرید دەكەم هیوادارم بگاتە یاری كۆتایی.

وا بڕیارە بەرواری 9ی مانگی داهاتوو ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی لە یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button