ئاسیا

پێرسپۆلیس و ئیستیقلال لە دێربی تاران رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە

یاریگا

ئەمڕۆ یەکێک لە کاریگەرترین دێربییەکانی مێژووی خولی نایابی ئێران لە نێوان هەردوو یانەی رکابەر واتە پێرسپۆلیس و ئیستیقلال بەڕێوەدەچێت.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 15:30 بەکاتی هەولێر، هەردوو یانەی پێرسپۆلیس و ئیستیقلال لە گەڕی 27 خولی نایابی ئێران لە یاریگایئازادی شاری تاران رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

دێربی سوور و شین لە کاتێکی هەستیار دەکرێت و لەوانەیە چارەنوسی پاڵەوانی ئەم وەرزە تاوەکو رادەیەک یەکلایی بکاتەوە، لەبەر ئەوەی ئیستیقلال بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ پلەی یەکەمی خولەکەی گرتووە.

هەرچی پێرسپۆلیسە ئەو یانەیەش بە جیاوازی یەک خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی دێت، بۆیە بردنەوەی هەر کام لە دوو یانەکە، لەوانەیە سێ گەڕ پێشکۆتایی هاتنی ئەم وەرزە تاوەکو رادەیەکی زۆر چارەنوسی پاڵەوان یەکلایی بکاتەوە.

یاریگای ئازادی شوێنی نزیکەی 100 هەزار هاندەر دەگرێت و هەموو کاتێکیش بۆ یاریی دێربی هەموو بلیتەکان دەفرۆشرێن، بەڵام ئەەمجارەیان بەرپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران بڕیاریانداوە تەنها رێگە بە 15 هەزار هاندەر بدەن لە یاریگا ئامادەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button