ئینگلتەرا

دی خیا نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

یاریگا

یانەی  مانچستەر یونایتد نزیکە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ دەیڤد دی خیا بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی گۆڵپارێزەکەی.

ماڵپەری ESPN بڵاویکردەوە، یونایتد هیوادارە بەردەوام بێت لە کارکردن لەگەڵ دی خیا بە کەمکردنەوەی مووچەکەی لە لایەک و بیرکردنەوە لە پاداشتی زیاتر لەسەر بنەمای ئاستەکەی. هەرچەندە گفتوگۆکان سەبارەت بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بەردەوامن.

گۆڵپاريزەکەی مانچستەر یونایتد لەو کاتەوەی ئیریک تێن هاخ گ لە هاوینی ڕابردوو پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە و 47 یاریی لە هەموو پاڵەوانێتییەکان یاری بۆ ئەم تیپە کردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە هاوکات گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی دیێگۆ دالۆت و مارکوس ڕاشفۆردیش بەردەوامن.

بابەتی زیاتر

Back to top button