ئینگلتەراگرنگترین

کێ لە کڕینی مانچێستەر یونایتد نزیکە؟

یاریگا –

کۆمپانیاییەکی وەبەرهێنانی ئەمریکی دەیەوێت وەبەرهێنان لە مانچێستەر یونایتد دا بکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای کارلایلی تایبەت بە وەبەرهێنانی دارایی ئەمریکی، دەیەوێت پشک لە مانچێستەر یونایتد بکڕێت.

چەندین مانگە، دوو کڕیاری سەرەکی لە هەوڵی کڕینی یانە گەورەکەی پرێمەرلیگن، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە.

سەرمایەی کۆمپانیای کارلایل دەگاتە 298 ملیار پاوەند، ئەمەش سەرمایەکی زۆر گەورەیە و دەتوانێت بچێتە نێو کێبڕکێیەکانی کڕینی پشکی کەمینە لە مانچێستەر یونایتد.

کۆمپانیای کارلایل کە ناوی لە بۆرسەی ناسداک هەیە، گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ بەرپرسانی مانچێستەر دەستپێکردووە و رەنگە لەم هەفتەیەدا ئۆفەری خۆیان پێشکەش بە خێزای گلەیزەرس بکەن.

کارلایل کۆمپانیاییەکی گەورەی وەبەرهێنان و پشکی تایبەتە، بارەگای لە ئەمریکایە و چەندین کۆمپانیای لە بەریتانیا هەیە.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە، بڕیارە گەڕی سێیەم و کۆتایی گفتوگۆکانی فرۆشتنی مانچێستەر یونایتد بکرێت، چونکە گلەیزەرس چاوەڕێی ئۆفەری گەورەترە لە کڕیارەکان.

شێخ جاسم بن حەمەد، گەورە وەبەرهێنی قەتەری لەگەڵ سێر جیم راتکلیف، ملیاردێری بەریتانی، دوا دوو کڕیاری راستەقینەن و لەم ماوەیەدا، ئۆفەری سێیەم و کۆتایی کڕینی یانەکە پێشکەش دەکەن.

خێزانی گلەیزەرس لە ساڵی 2005 مانچێستەر یونایتدیان بە بڕی 790 ملیۆن پاوەند کڕی و ئێستا داوای شەش ملیار پاوەند بۆ فرۆشتنی یانەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button