ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

لامپارد: کولیبالی بەرامبەر ریال مەدرید یاریی ناکات

یاریگا

خالیدۆ کولیبالی، بەرگریکاری سەنیگالی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەهۆی پێکان بەشداری یاریی یانەکەی بەرامبەر ریال مەدریدی ئیسپانیا لە چامپیۆنزلیگ ناکات.

فرانک لامپارد راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر برایتۆن لە گەڕی 31 پرێمەرلیگ گووتی ” بەرگریکاری یانەکەمان لە یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید، لە ماسولکەکانی رانی تووشی پێکان بووە، بۆیە بەشداری یاریی سبەی هەروەها پێنج شەممەی داهاتوو ناکات ”.

چێڵسی پێش ئەوەی سێ شەممەی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی میوانداری ریال مەدرید بکات، سبەی شەممە لە گەڕی 31 پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆی پێشوازی لە برایتۆن دەکات.

بلوز یاریی چوونی چامپیۆنزلیگی بە ئەنجامی 0-2 بەرامبەر ریال مەدرید دۆڕاندووە، یانە لەندەنیەکە بۆ ئەوەی بلیتی قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانتیەکە لە چنگی مێرنگی دەربێنێت، پێویستی بە بردنەوەیە بە ئەنجامی 3-0.

بابەتی زیاتر

Back to top button