ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ

یاریگا –

پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی یاریەكانی چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

رۆژی سێشەممە دوو یاری ئەو قۆناخە لە نێوان یانەكانی بێنفیكا و ئینتەر میلان كە بە بردنەوەی ئینتەر بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات ، مانچێستەر سیتی و بایرن میونشن بە بردنەوەی سیتی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات بەڕێوە چوو.

هەروەها رۆژی چوارشەممە ریال مەدرید میوانداری چێڵسی كرد و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە و میلان میوانداری ناپۆلی كرد و بە گۆڵێكی بێ وەڵا یاریەكەی لێ بردەوە.

هەژماری فەرمی چامپیۆنزلیگ چوار یاریزانی وەك پاڵێوراوی باشترین یاریزانی یاریەكانی چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی دەستنیشانكرد.

هەریەك لە یاریزانان ( ڤینیسیۆس جۆنیۆر ، ئەلیساندرۆ باستۆنی ، براهیم دیاز ،  جۆن ستۆنز ) پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی پاڵەوانیەتیەكە.

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ:

– ڤینیسیۆس بەرامبەر چێڵسی توانی دوو گۆڵ دروست بكات.

– باستۆنی بەرامبەر بێنفیكا توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەكەیان بكات.

– دیاز بەرامبەر ناپۆلی توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و رێژەی %100 پاسەكانی لەو یاریەدا درووست بوون

– ستۆنز بەرامبەر بایرن میونشن توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەكەیان بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button