ئیتاڵیایۆرۆپالیگ

ڤلاهۆڤیچ گەڕایەوە مەشقەکانی یوڤێنتوس

یاریگا –

دوشان ڤلاهۆیچی سڕبی گەڕایەوە مەشق و راهێنانەکانی تیپەکەی.

ڤلاهۆڤیچ لە رۆژی شەممەی رابردوو لە یاری نێوان یانەکەی و یانەی لازیۆ لە میانی یارییەکانی گەڕی 29ـی سێریا ئەی تووشی پێکانێکی سوک بوو.

گۆڵکاری خانمە پیرەکە لە خولەکی 63ـی یارییەکە یاریگای جێهێشت بەهۆی هەستکردن بە ئازار لە پاژنەی پێیدا، کە یارییەکەیان بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبە بە دوو گۆڵ دۆڕاند.

بەهۆی ئەو پێکانەش هێرشبەرە 23 ساڵانییەکەی یوڤێ نەیتوانی بەشداری مەشقەکانی رۆژی دووشەممەی رابردوو بکات، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کرد.

ئامادەبوونی لە مەشقەکانی ئەمڕۆ ئاماژەیە بۆ ئەوەی یاریزانەکە ئامادەیە بۆ یارییەکەی ڕۆژی پێنجشەممە، کە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگ بەرامبەر یانەی سپۆرتینگی پۆرتوگالی یاری دەکەن.

یوڤێنتۆس لەم وەرزە لە خولی ناوخۆی و چامپیۆنزلیگیش دووچارە گرفتی گەورە بوو، ئامانجی ئەوەیە لە رێگەی بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆپالیگی ئەم وەرزە تیماری بەشێک لە برینەکانی بکات

بابەتی زیاتر

Back to top button