ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رێگەی گواستنەوەی بێلینگهام بۆ ریال مەدرید خۆش دەبێت

یاریگا –

رێگەی گواستنەوەی ئەستێرەی یانەی برووسیا دۆرتمۆند جود بێلینگهام بۆ ریال مەدرید خۆش دەبێت.

لەم هاوینە بابەتی گواستنەوەی بیلینگهام دەبێتە گەرمترین بابەتی بازاڕی گواستنەوە، هەریەکە لە یانەکانی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول لە کێبڕکێدان بۆ گواستنەوەی ناوبراو.

رۆژنامەی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، کە لیڤەرپوول لە کێبڕکێی کڕینی بێلینگهام چووەتە دەرەوە، چوونکە یانەکە ئامادە نییە لە گواستنەوەی یەک یاریزان 100 ملیۆن پاوەند خەرج بکات و بە کارێکی درووستی نازانێت.

یانە ئینگلیزییەکە بەدوای شوێنگرەوەیەکی گونجاو دەگەڕێت بۆ قەرەبووکردنەوەی کشانەوە لەم گرێبەستە، تا بتوانێت تیپەکەی بۆ وەرزی نوێ تۆکمە بکاتەوە پاش بەڕێکردنی وەرزێکی بێهیواکەر.

بەمشێوەیەش تەنیا ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی لە کێبڕکێی گواستنەوەی لاوە 23 ساڵانییەکەی دۆرتمۆند دەمێننەوە، کە یانە ئیسپانییەکە هەمیشە متمانەی زۆری بەخۆی هەبووە بتوانێت ئەم گرێبەستە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

بەڵام بەپێی هەواڵێکی پێگەی فووتبۆڵ ئیسپانیا مەدریدیش ئامادە نییە پارەیەکی زۆر لەم گرێبەستەدا خەرج بکات، هیوای وایە خودی یاریانەکە کارئاسانی بکات تا گواستنەوەکەی کەمتر بکەوێت لەسەریان.

بابەتی زیاتر

Back to top button