ئیتاڵیاگرنگترین

شەڕ لە نێوان ئالێگری و یاریزانێکی یۆڤی روویداوە

یاریگا-لە مەشقەکانی دوێنێی یانەی یوڤێنتۆس دا، شەڕ و گرژی لە نێوان ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەر و لیاندرۆ پاریدێسی یاریزانی هەمان یانە روویداوە.

رووداوەکە لە کاتێکدا بووە، یۆڤی یەکەیەکی مەشقی کراوەی ئەنجامداوە و نزیکەی ٣٠٠ هاندەر ئامادەبوون وەکو پاڵپشتییەک بۆ ئامادەکارییەکانی یانەکە بۆ یارییەکەی یۆرۆلیگ بەرامبەر سپۆرتینگ. بەڵام بەگوێرەی گازیتا، پاریدێس سەرەتا بە توڕەییەوە بەرەو ژووری خۆگۆڕین رۆیشتووە دواتر گەڕاوەتەوە و هاواری بەسەر ئالێگری دا کردووە و داوای روونکردنەوەی لێکردووە کە بۆ بەشداری پێناکات لە یارییەکان دا؟ دواتر شەڕەکە گەورەتر بووە و پاریدێس شوێنی مەشقەکانی جێهێشتووە.

ناوەڕاستکارە ئەرژەنتینییەکە  هاوینی رابردوو بە خواستن بۆ وەرزێک لە پاریس سان جێرمانەوە گوێزرایەوە بۆ یۆڤی، دواتر لە هاوین دا جامی جیهانی لەگەڵ وڵاتەکەی بردەوە بەڵام بە کەمی لەلایەن ئالێگرییەوە پشتی پێدەبەسترێت و لە مانگی دووەوە تەنها ١٧٠ خولەک یاری کردووە.

رێککەوتنی پاریس و یۆڤی بە جۆرێک بوو ئەگەر یانەکە بگەیشتایە قۆناغەکانی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەوا بە ملکەچی دەبوو بەیەکجاری ئەو یاریزانە بەرامبەر بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە بەڵام یۆڤی دابەزی بۆ یۆرۆلیگ و بە ئەگەرێکی زۆرەوە پاریدێس لە هاوین دا دەگەڕێتەوە پاریس.

بابەتی زیاتر

Back to top button