ئینگلتەراگرنگترین

کڵۆپ و سەڵاح لەبارەی لێدانی سزا قسە دەکەن

یاریگا –

یۆرگن كلۆپ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كە لەگەڵ محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسڕی یانەكەی قسە دەكات سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە جێبەجێكردنی لێدانی سزا.

شەوی رابردوو لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفێڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەش بە یەكسان بوون بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30 خولی ئینگلتەرا.

گۆڵەكانی رێدز لەلایەن محەمەد سەڵاح لە خولەكی 42 و رۆبێرتۆ فێرمینیۆ لە خولەكی87 تۆمار كران و گۆڵەكانی گەنەرزیش لەلایەن گابریێل مارتینێلی لە خولەكی 8 و گابریێل خیسۆس لە خولەكی 28 تۆمار كران.

لە خولەكی 54 یارییەكەدا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ لیڤەرپوول هەژمار كرد و محەمەد سەڵاح نەیتوانی گۆڵی پێ تۆمار بكات.

ڤیدیۆ: محەمەد سەڵاح لێدانی سزای گۆڵ نەکرد

لە دوای یارییەکە، راهێنەرە ئەڵمانیەكە دووپاتیکردەوە کە لەگەڵ ئەستێرە میسرییەکەی قسە دەکات سەبارەت بە ئەگەری دوورخستنەوەی لە لێدانی سزا بۆ یانەكە، چونکە سەڵاح یەکەم یاریزانە لە لیستی جێبەجێكردنی لێدانی سزادا.

كلۆپ لە دوای یارییەكە گووتی: تەنیا دوای یاریەكە لێدانە سزایەكەم بینی، لە كاتی جێبەجێكردنیدا لەگەڵ هاندەران كاردانەوەم هەبوو بە كاردانەوەی هاندەراندا زانیم لەدەستیداوە.

هەروەها گووتیشی: لەگەڵ محەمەد سەڵاح باسی ئەم بابەتە دەكەم، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئێستا نا.

لیڤەرپوول بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.

ریزبەندی پرێمەرلیگ

بابەتی زیاتر

Back to top button