ئیسپانیاگرنگترین

ڤالڤێردی سزا دەدرێت ئەگەر بایینا سکاڵا بکات

فێدیریکۆ ڤاڵڤێردی بەتوندی سزادرێت ئەگەر ئەلێکس باینا بەفەرمی سکاڵای لەسەر تۆماربکات.

شەوی رابردوو لە رووداوێکی چاوەڕواننەکراودا، فێدیرکۆ ڤاڵڤێردی هێرشیکردە سەر ئەلێکس باینای یاریزانی ڤیاریاڵ و لێیدا. رووداوەکەش لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە.

بەگوێرەی پڕۆگرامی ئێل پارتیدازۆی پێگەی کۆپ، ئەگەر باینا سکاڵا تۆماربکات ئەوا فێدیریکۆ لانیکەم بۆ چوار یاری سڕ دەکرێت تەنها لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیاوە، جگە لە سزای یاسای دژی توندوتیژی حکومەت.

هاوکات  بەگوێرەی ئەی بی سی ئیسپانیا، تا ئێستا نە باینا و نا ڤیاریاڵ بەفەرمی سکاڵایان تۆمارنەکردووە و دیار نیە بەو کارە هەڵدەستن یان نا.

دوێنێ شەو، دوای رووداوەکە راگەیەندرا، باینا لە یاری پێشووی نێوان ڤیاریاڵ و مەدرید دا، قسەی بە منداڵەکەی ڤاڵڤێردی وتبوو کە هێشتا لە دایک نەبووبوو وە مەترسی لەبارچوونی لەسەر بوو، شەوی رابردووش دووبارە ڤاڵڤێردی بەو بابەتە توڕە کردبوو، ئەمەش وایکرد ناوەڕاستکارە ئۆرۆگواییەکە پێی بڵێت دوای یارییەکە لە ناوچەی پاسەکان چاوەڕێت دەکەم و پاشانیش هەر لەوێ تێی سرەواند.

بابەتی زیاتر

Back to top button