ئه‌وروپا

مۆرینیۆ بە توندی وەڵامی كاسانۆ دەداتەوە

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی وەڵامی لێدوانەكانی ئەنتۆنیۆ كاسانۆی دایەوە.

چەند رۆژێك پێش ئێستا كاسانۆ هێرشیكردە سەر مۆرینیۆ و بە ئەكتەر وەسفی كرد.

مۆرینیۆ لە وەڵامدا گووتی:

هەمووان ئازادن لە رەخنەگرتن، بەڵام کاتێک باس لە کەسانی وەک ئەنتۆنیۆ کاسانۆ دەکرێت دۆخەکە جیاوازە، ئەو سەرقاڵی ئەو بابەتانەیە لە کاتێکدا ئەوانی دیکە کار دەکەن.

بەردەوام بوو گووتی:

ئەگەر رەخنە لە رۆما یان مۆرینیۆ بگرن، گرنگ نییە، چونکە لە رێگەی ئەوەوە هەندێک خۆشی بەدەستدەهێنن، کاسانۆ لە رۆما و ئینتەرمیلان و ریاڵ مەدرید یاریی کردووە، لە ئیسپانیا بەهۆی چاکەتەکەیەوە یادی دەکەنەوە، لە رۆماش جامی سوپەری بەدەستهێنا بەبێ ئەوەی یاری بکات، لەگەڵ ئینتەریش هیچی نەبردەوە.

كاسانۆ ساتی ناساندنی لە ریال مەدرید

لە كۆتایشدا راهێنەرەكەی رۆما گووتی:

هەمووان دەزانن من چیم لەو سێ یانەیەدا بەدەستهێناوە، بۆیە هەمیشە کێشەی لەگەڵ مندا دەبێت ، لەکاتێکدا من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەودا نییە.

شەوی رابردوو رۆما بە تاكە گۆڵێكی پاولۆ دیبالا لە تۆرینۆی بردەوە و كۆی خاڵەكانی لە سێریا ئەی بۆ 53 خاڵ بەرزكردەوە و لە ریزبەندی سێیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button