ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

كاسانۆ بۆ ریال مەدرید: بە مێژووی مۆرینیۆ فریو مەخۆن

یاریگا –

ئەنتۆنیۆ كاسانۆ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هێرشدەكاتە سەر جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگالی یانەی رۆمای ئیتاڵی.

زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا كارلۆ ئانچێلۆتی ریزەكانی ریال مەدرید جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە دەكات و ناوی چەند راهێنەرێك بۆ شوێنگرتنەوەی لە ریال مەدرید دانراوە یەكێك لەوانە مۆرینیۆیە.

كاسانۆ لەو بارەیەوە گووتی: نازانم چۆن مۆرینیۆ ئەو دەستكەوتانەی بەدەستهێناوە، ئەو تەنیا وەك ئەكتەرێكی سینەما وایە ، هیچ بیرۆكەیەكی نیە كە رۆما چۆن ئەو ئەنجامانەی بەدەستهێناوە، بە لای منەوە كە ئێستا راهێنەری ریال مەدرید بێت وەك ئەوەی راهێنەری سان مارینۆ بێت وایە.

بەردەوام بوو گووتی: دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید، چونکە ئانچێلۆتی دەتوانێت بچێتە بەرازیل، بەڵام تەنیا بەهۆی ئەو شکۆیەی کە دروستی کردووە، چونکە لەرڕابردوودا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ئەگەر ریال مەدرید بەڕاستی ئارەزووی یاریکردنی تۆپی پێ بوایە پەیوەندییان پێوە نەدەکرد، ئەگەر هەڵبژاردەی سان مارینۆ بیەوێت یاری تۆپی پێ بکات بەبێ گرنگیدان ئەوا پەیوەندیان بە مۆرینیۆوە دەكرد.

لە كۆتایشدا گووتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ماوریسیۆ ساری لە لازیۆ پێشکەشی دەکات، مۆرینیۆ حەزی لە کارکردن نییە و نازانێت چۆن پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکەدا بکات، بە مێژووەكەی فریو مەخۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button