ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسیناڵ 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانێك ئامادە دەكات

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانێك ئامادە دەكات لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

ئارسیناڵ دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا جواو كانسێلۆ بەرگریكاری یانەی مانچێستەر سیتی بگوازێتەوە كە لە ئێستادا بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەكات.

هاوینی رابردوو ئارسیناڵ چەند یاریزانێكی مانچێستەر سیتی گواستەوە ریزەكانی و یاریزانەكانیش سەركەوتوو بوون لە گەنەرز هەر بۆیە میكێل ئارتێتا دەیەوێت یاریزانە پۆرتوگالییەكە بگوازێتەوە یانەكەی.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئێكسپرێس ئارسیناڵ بیر لە پتەوكردنی باڵی راست دەكاتەوە بە بەدەستهێنانی تواناكانی ئەستێرە پۆرتوگالییەكە ، كە پێپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی لاری نیە لە فرۆشتنی یاریزانەكە.

لە دوای گابریێل خیسۆس و زینچینكۆ و ئەگەری گواستنەوەی كانسێلۆ لەوانەیە مانچێستەر سیتی پەشیمان ببێتەوە لە دەستبەرداربوون لە ئەستێرەكانی لە بەرژەوەندی ركابەرێكی راستەوخۆ بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ.

لە گواستنەوەكانی زستانەدا و دوای ناكۆكی لەگەڵ پێپ گواردیۆلا كانسێلۆ بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد و لە كۆتایی وەرزدا كۆتایی بە خواستنەكەی دێت.

جواو كانسێلۆ بە درێسی بایرن میونشن

لە دوای ساڵی 2017ەوە چاوەڕوان دەكرێت ئەم وەرزە ئارسیناڵ بگەڕێتەوە چامپیۆنزلیگ و هەر بۆیەش هەوڵی پتەوكردنی ریزەكانی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button