ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

بارسێلۆنا 3 هەنگاو دەنێت لە پێناو گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەزانێت گرێبەستكردن لەگەڵ لیۆنێل مێسی كارێكی ئاسان نیە هەر بۆیە بەرپرسانی یانەكە دەیانەوێت لە رێگەی ستراتیژییەكەوە ئەفسانەكەیان بگەڕێننەوە.

گرێبەستەكی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە.

سەرەڕای ئاستەنگەكانی بەردەم بارسێلۆنا، بەڵام یانەكە گەشبینە بە دووبارە گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ نێو ریزەكانی یانەكەی.

بارسا یونیڤێرساڵ راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا باس لەو 3 هەنگاوە دەكات كە بارسێلۆنا دەیەوێت بیكات لە پێناو بەدەستهێنانی لیۆنێل مێسی.

– پەسەندكردنی لالیگا:

یەكەم هەنگاوی بارسێلۆنا و گرنگترین هەنگاوی ئەم دانوستانە رەزامەندی لالیگا دەبێت، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت كارگێڕانی بارسێلۆنا لەگەڵ لالیگا كۆببنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر گەڕاندنەوەی مێسی.

پێشتر خافیێر تیباس سەرۆكی لالیگا دیاری كردبوو كە بارسێلۆنا دەبێت 200 ملیۆن یۆرۆ یۆرۆ لە موچەی یاریزانەكانی كەم بكاتەوە ، ماتیۆ ئەلیمانی كار لەسەر كەمكردنەوەی موچەی یاریزانەكانی دەكات.

– بارسێلۆنا چاوەڕوانی ئەوە دەكات مێسی كۆتایی بە پەیوەندیەكانی لەگەڵ پاریس سان جێرمان بهێنێت:

هەركاتێك بارسێلۆنا رەزامەندی لالیگای لەم بابەتەدا بەدەستهێنا چاوەڕوانی مێسی دەكات بۆ ئەوەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ پاریس سان جێرمان كۆتایی پێ بهێنێت.

پەیوەندی مێسی و هاندەرانی پاریس تێكچووە بە رادەیەك كە لە كۆتا یاریدا هاندەران فیكەی ناڕەزاییان لە دژی لێدەدا.

– گرێبەستی یەك وەرزی:

بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستێكی یەك وەرزی پێشكەش بە لیۆنێل مێسی بكات و خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانە كەتەلۆنییەكە خواستی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی ئەفسانەكەیان دەربڕیوە.

مێسی لە هاوینی ساڵی 2021 پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد و لەگەڵ ئەو یانەیە توانیویەتی دوو نازناو بەدەستی بهێنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button