جیهانگرنگترین

ریزبەندی نوێی فیفا بۆ باشترین هەڵبژاردەكانی جیهان

یاریگا –

فیفا، ریزبەندی نوێی هەڵبژاردەكانی جیهانی بڵاوكردەوە و تێیدا گۆڕانكاری لە ریزبەندیەكەدا كراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرواری 6ی نیسانی 2023 فیفا ریزبەندیەكی نوێی هەڵبژاردەكانی جیهانی بڵاوكردەوە و ئەرجەنتین دوای بردنەوەی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ پلەی یەكەمی ریزبەندیەكەی گرتووە.

هەروەها هەڵبژاردەی فەڕەنسای دووەمی جامی جیهانی پلەیەك سەركەوتووە و لە پلەی سێیەمەوە و هاتووەتە پلەی دووەم.

هەڵبژاردەی سامبا كە لە ریزبەندی پێشوودا لە پلەی یەكەم دەهات دوو پلە دابەزیووە و ئێستا لە پلەی سێیەم دێت.

ریزبەندی نوێی هەڵبژاردەكانی جیهان:

  1. ئەرجەنتین
  2. فەڕەنسا
  3. بەڕازیل
  4. بەلجیكا
  5. ئینگلتەرا
  6. هۆڵەندا
  7. كرواتیا
  8. ئیتاڵیا
  9. پۆرتوگال
  10. ئیسپانیا
  11. مەغریب
  12. سویسرا
  13. ئەمریكا
  14. ئەڵمانیا
  15. مەكسیك
  16. ئۆرۆگوای
  17. كۆڵۆمبیا
  18. سەنیگال
  19. دانیمارك
  20. یابان

بابەتی زیاتر

Back to top button