ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگ

چێڵسی کۆنتی دەوێتەوە

یاریگا –

ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی کاندیدێکی نوێی چێڵسییە بۆ شوێنگرەوەی گراهام پۆتەر.

رۆژنامەی ئیندیپێندێنت بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی چێڵسی بیر لەوە دەکاتەوە جارێکی دیکە ئەنتۆنیۆ کۆنتی وەک راهێنەری نوێی یانەکەی دەستنیشان بکات.

بەپێی میدیاکانی ئینگڵتەڕا ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکە دوێنێ بریاریدابوو، کە یاریزان و راهێنەری پێشووی یانەکە فڕانک لامپارد بکاتەوە بە راهێنەری یانەکەی تا کۆیی ئەم وەرزە.

بەپێی هەواڵەکەی ئیندیپێندێنتیش ئیدارەی یانەکە دەیەوێت پەلە نەکات لە دیاریکردنی راهێنەری نوێ، سەرۆکی یانەکە تۆد بۆلیش پێی وایە کۆنتی ئەو کەسەیە، کە دەتوانێت جارێکی دیکە یانەکەی زیاندوو بکاتەوە.

جیا لە کۆنتی ناوی هەریەکە لە راهێنەران، لویس ئینریکی ئیسپانی و جولیان ناگلیسمانی ئەڵمانیش بەستراوەتەوە بە یانە لەندەنیەکە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت بلوز لەنێوان ئەم سێ راهێنەرە یەکیان وەک راهێنەری نوێی تیپەکەی هەڵبژێرێت.

کۆنتی لە رابردوو لە هاوینی ساڵی 2016 تا هاونی ساڵی 2018 راهێنەرایەتی بلوزی کردووە، هەردوو نازناوی پرێمەرلیگ و جامی ئینگڵتەڕایشی بۆ یانەکە بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button