ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئانچێلۆتی: شانازی دەکەم راهێنەری ریال مەدریدم

یاریگا

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا رایگەیاند شانازی دەکات کەراهێنەری ئەو یانەیە.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاریی کلاسیکۆی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا راهێنەری شاهانەکان گووتی

ئەمشەو یارییەکی باشمان کرد، لە سەرەتای یارییەکە هەندێک بەرگەی فشارمان گرت و دوای تۆمار کردنی گۆڵی یەکەم یارییەکە لەبەرژەوەندی ئێمە ئاوەژۆ بووەوە. لە هێرشە هەڵگەڕاوەکان زۆر باش بووین و لە کۆتاییدا توانیمان 4 گۆڵ تۆمار بکەین

ئانچێلۆتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەڵێت

دڵخۆشم کە تیپەکەم گەیشتووەتە ئاستی راستەقینەی خۆی و شانازی دەکەم کە راهێنەری ریال مەدریدم. دۆڕانەکانی ئەم دواییەمان لەکلاسیکۆ هیچ کاریگەری نەرێنی لەسەر دروست نەکردوین و توانیمان بگەین بە ئامانجمان

راهێنەرە ئیتاڵیەکەی مێرنگی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ستایشی هەردوو ناوەڕاستکاری یانەکەی تۆنی کرووس و لوکا مۆدریچ کرد

کروس و مۆدریچ یارییەکەی زۆر سەرنجڕاکێشیان کرد، لەمجۆرە یارییانە کەسایەتی یاریزان زۆر گرنگە

ئانچێلۆتی لە بەردەوامی قسەکانیدا باسی لە ئاستی کەریم بێنزێما هێرشبەری یانەکەشی کرد و گووتی

بێنزێما گەڕاوەتەوە، ئەو گەڕاوەتەوە و یارییە نێودەوڵەتیەکان دەرفەتێکی باش بوون بۆ ئەو، ئەو شایستەی ئەوەیە خەڵاتی تۆپی ئاڵتۆنیبباتەوە و هیچ گومانێک لەوەدا نیە

ریال مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا و لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ، توانی بە ئەنجامی 4-0 لەبارسێلۆنا بباتەوە. لەم یارییە کەریم بێنزێما توانی هاتریک بۆ شاهانەکان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button