ئه‌وروپائیتاڵیا

ڤیدیۆ- بەهۆی لوكاكۆ گرژی و ئاڵۆزی لە كۆتا ساتەكانی دێربی ئیتاڵیا روویدا

یاریگا –

لە كۆتا ساتەكانی یارییەكەی نێوان یوڤێنتوس و ئینتەر میلان گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان یاریزانانی هەردوو یانەدا روویدا.

شەوی رابردوو یوڤێنتوس لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ئینتەر میلانی كرد و یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیا.

لە خولەكی 83ی یاریەكەدا خوان كوادرادۆ گۆڵی یەكەمی یوڤێنتوسی تۆمار كرد و پاشان لە خولەكی 94 رۆمێرۆ لوكاكۆ بە لێدانی سزا گۆڵی یەكسان بوونی ئینتەر میلانی تۆمار كرد.

لە دوای كردنی گۆڵەكەی لوكاكۆ دەستی دەخاتە سەر دەمی و ئاماژە بۆ هاندەرانی یوڤێنتوس دەكات و ئەوەش توڕەیی و ناڕەزایی یاریزانانی خانمە پیرەكەی لێكەوتەوە و گرژی و ئاڵۆزی درووست بوو لە نێوانیاندا.

دواتر ناوبژیوان دووەم كارتی زەردی بەڕووی لوكاكۆ بەرزكردەوە و پاشان كارتی سوور بەوەش ناتوانێت لە یاری گەڕانەوە بەشداری بكات.

لە دوای كۆتاییهاتنی یارییەكە هەریەك لە كوادرادۆ و هاندانۆڤیچ بە كارتی سوور كرانە دەرەوە و ئەوانیش ناتوانن لە یاری گەڕانەوە یاری بكەن.

وا بڕیارە لە بەرواری 26ی ئەم مانگە یاری گەڕانەوە لە نێوان هەردوو یانە لە یاریگای ئینتەر میلان ئەنجام بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button