بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

زیدان بە مەرجێکی سەیر دەبێتە راهێنەری پاریس

یاریگا –

پاریس سانجێرمان هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی زینەدین زیدان دەستپێکردووە.

پێگەی Football Espana بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان گەیشتووەتە بڕوای دەستبەردارن بوون لە خزمەتەکانی کریستۆف گاڵتیێ، دوای ئەنجامە خراپەکانی لە خولی فەرەنسی و دەرکرانی پاریس لە چامپیۆنزلیگ.

پێشبینی دەکرێت، بۆ وەرزی داهاتوو زیدان جارێکی دیکە بگەڕێتەوە جیهانی راهێنەرایەتی، دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی دیدیێ دیشان، وەک راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا.

پێگەکە دووپاتیکردووەتەوە، پاریس زۆر جددیە لە رازیکردنی زیدان، بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی گاڵتیێ، چونکە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ، لە سەرووی کارە لە پێشینەکانی ناسر خلێفی، سەرۆکی پاریسە.

زیدان چەند مەرجێکی بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی سانجێرمان هەیە، لەوانە دوورخستنەوەی نەیمارە لە یانەکە، چونکە زیدان پێی وایە، نەیمار هۆکاری ناکۆکی و ناسەقامگیری یانە پاریسییەکەیە.

نەیمار ئێستا پێکانی هەیە و گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 بەردەوام دەبێت، بەڵام زیدان بە هیچ شێوەیەک نایەوێت نەیمار لەو یانەیەدا بمێنێتەوە.

نەیمار لە ساڵی 2017 لە بارسێلۆناوە و بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ گواستیەوە ریزەکانی و ئەمەش گرانترین گرێبەستە لە مێژووی تۆپی پێدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button