ئه‌وروپائینگلتەرا

كڵۆپ دوو یاریزانی چێڵسی دەوێت

یاریگا – 

یۆرگن كلۆپ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی خواستی خۆی بۆ بەدەستهێنانی دوو یاریزانی چێڵسی لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا دەربڕی.

لە دوای وەرزێكی خراپ لە رووی ئاست و ئەنجامەوە بۆ وەرزی داهاتوو لیڤەرپوول پێوویستی بە گۆڕانكاری گەورە هەیە.

بە پێی زانیارییەكانی رۆژنامەی دەیلی مەیل ـی بەریتانی یۆرگن كلۆپ داوای لە ئیدارەی لیڤەرپوول كردووە گرێبەست لەگەڵ هەردوو یاریزانی چێڵسی كۆنۆر گالاگەر و مەیسن ماونت بكات.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە دوای یارییەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی كلۆپ پێی وایە كە هێڵی ناوەند لاوازترین هێڵی یانەكەیە.

گرێبەستەكەی ماونت لەگەڵ بلوز لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت و هەندێك لە سەرچاوەكان ئەوەیان پشتڕاستكردەوە كە یاریزانەكە لە هاوینی ئەمساڵدا ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت و لەلایەن تۆماس تۆخێل راهێنەری نوێی بایرن میونشنەوە داوا دەكرێت.

مەیسن ماونت

هەروەها گرێبەستەكەی گالاگەر لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت و لەلایەن هەریەك لە یانەكانی نیوكاسڵ و ئێڤەرتۆنەوە داوا دەكرێت.

كۆنۆر گالاگەر

لیڤەرپوول بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ لە دوای تێپەڕبوونی 27 هەفتە لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button