ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید بیر لە دیبالا دەکاتەوە

یاریگا –

ریال مەدرید کار لەسەر بەهێزکردنی پێکهاتەکەی دەکات و لە ئێستاوە پلانی هاوینی داهاتووی داڕێشتووە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لەنێو دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید، باس لە پاولۆ دیبالا دەکرێت، کە ئەم وەرزە ئاستێکی بەرز لەگەڵ رۆما پێشکەش دەکات.

دیبالا لە هاوینی رابردوودا بە خۆڕایی لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە رۆما کرد و ئێستا بەهاکەی لە نێوان 12 بۆ 15 ملیۆن یۆرۆیە، ئەمەش نرخێکی گونجاو بۆ لۆس بلانکۆس.

دیبالا لەم وەرزەدا، 13 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵی دیکەشی لە 29 یاری سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کردووە.

هەرچەندە دیبالا لە پلانە سەرەکییەکانی خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری رۆمادایە و گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2025 بەردەوامە، بەڵام رەنگە گرنگیپێدانی ریال مەدرید، هاوکێشەکە بگۆڕێت.

دیبالا لەگەڵ یوڤێنتوس 115 گۆڵی کردووە و 48 گۆڵیشی لە 293 یاریدا دروست کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button