ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ریال مەدرید تیروپشک بۆ هاندەرانی دەکات

یاریگا

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی زۆری خواست لەسەر بلیتی یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ، تیروپشک بۆ هاندەرانی یانەکەی دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، رێژەیەکی زۆری هاندەرانی مێرنگی داوای بلیتی یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر چێڵسی کردووە، ئەمەش بووەتە کێشە بۆ یانەکە و بۆیە بڕیاریانداوە لە رێگەی تیروپشک بلیتەکان پێشکەشی هاندەرەکانیان بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوولیش لە قۆناغی چارەکی کۆتایی هەمان کێشە بۆ شاهانەکان دروست بوو و ئەو کاتیش یانەکە لە رێگەی تیروپشک بلیتی یارییەکەیان پێشکەش کرد.

ریال مەدرید رۆژی 12ـی ئەم مانگە لە یاریی چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ میوانداری چێڵسی دەکات، دواتر رۆژی 18ـی مانگ لە ئینگلتەڕا دەبێتە میوانی ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button