ئه‌وروپائیسپانیا

سێرخیۆ رامۆس دەبێتە هۆی سزادانی یانەی سێلتاڤیگۆ

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای نزیکەی شەش ساڵ دەبێتە هۆی سزادانی هاندەرانی یانەی سێلتاڤیگۆ.

ماڵپەری Relevoـی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2017 لە یاریی نێوان سێلتاڤیگۆ و ریال مەدرید، هاندەرانی یانەی میوان لە بەشی N11 و N12 سوکایەتی بە کاپتنی ئەو کاتەی مێرنگی دەکەن، دوای تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر روداوەکە ئینجا هاندەران تووشی سزا دەبنەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کورسیەکانی ئەو بەشەی یانەی سێلتاڤیگۆ کە ژمارەی کورسیەکانی ئەو بەشەی یاریگای یانەکە نزیکەی 600 کورسیە، دادەخرێن و ماوەیەک رێگە بە هیچ هاندەرێک نادرێت لەسەر ئەم کورسیانە دابنیشن.

یارییەکە لە رۆژی 25 سەرەتای ساڵی 2017 لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بوو، لەو یارییە ریال مەدرید کاتێک لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2-3 دۆڕا بوو، توانی یاریی گەڕانەوە لە یاریگای بەرامبەر بە ئەنجامی 3-0 بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button