ئاسیاجیهانگرنگترینمۆندیال

فەرمی: مافی میوانداریەتی مۆندیالی لاوان لە ئەندەنوسیا سەندرایەوە

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهانی ” فیفا ” بەفەرمی مافی میوانداریەتی مۆندیالی 2023 لاوانی لە وڵاتی ئەندەنوسیا وەرگرتەوە

دوای کێشە سیاسیەکانی ئەندەنوسیا وڵاتی میوانداری مۆندیالی 2023 لاوان و دواخستنی تیروپشکی پاڵەوانتیەکە، ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهان ” فیفا ” بڵاویکردەوە، دوای کۆبونەوەکەی جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فێدراسیۆنەکەیان و هەروەها سەرۆکی فێدراسیۆنی ئەندەنوسیا، بڕیاریدا مافی میوانداری کردنی پاڵەوانتیەکە لەو وڵاتە وەربگیرێتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە وادەی بەڕێوەچوونی مۆندیالی لاوان وەک خۆی دەمێنێتەوە و لە کاتێکی نزیکدا وڵاتێکی نوێ بۆ میوانداری کردنی پاڵەوانتیەکە دیاری دەکرێت، هەروەها ئەندەنوسیاش تووشی سزای خۆی دەبێتەوە.

بەهۆی ئەوەی بەشێک لە حیزبە سیاسیەکانی ئەندەنوسیا رێگربوون لەوەی هەڵبژاردەی لاوانی ئیسرائیل بێتە ناو خاکی وڵاتەکەیان، کێشەیان دروستکرد و دواجار فیفا هاتە دەنگ و بڕیاریدا بەهۆی بارودۆخی ئەم وڵاتە، مافی میوانداریەتی پاڵەوانیەکە لەو وڵاتە وەگرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button