عێراقگرنگترینمۆندیال

یاریزانە کوردەکان سەرکردایەتی بردنەوەی عێراقیان کرد

یاریگا

هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەم یاریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی ئەندەنوسیا بووەوە و یارییەکەشی بە ئەنجامێکی گەورە بردەوە.

دوای تێپەڕبوونی 25 خولەک بەسەر یارییەکە، بەشار رەسەن توانی گۆڵی یەکەمی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر ئەندەنوسیا بکات. نیوەی یەکەم گۆڵی دیکەی تێدا بوو و ئەمجارەیان لە خولەکی 35 یاریزانانی هەڵبژاردەی میوان، بە هەڵە گۆڵی دووەمیان لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگا کرد.

پێشکۆتایی هاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە، یاریزانانی ئەندەنوسی خۆیان گەیاندە ناو هێلی سزای خاوەن یاریگا و دواجار شاین توانی وەڵامی یەکێک لە گۆڵەکان بداتەوە و ئەنجامی یارییەکە بۆ گۆڵێک کەم بکاتەوە.

نیوەی دووەم یاریزانانی شێرەکانی رافیدەین ئاستێکی باشتریان پێشکەش کرد و پێنج جاری دیکە تۆڕی گۆڵی ئەندەنوسیایان هەژاند. لەو گێمە یاریزانە کوردەکانی هەڵبژاردەی عێراق دەرکەوتن و ئوسامە رەشید و یوسف ئەمین دوو گۆڵیان کرد.

لە خولەکی 61 ئوسامە رەشید بوو توانی گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەی عێراق بکات و جارێکی دیکە هەڵبژاردەکەی لە یارییەکە پێشخست. لە بەردەوامی یارییەکە ئەنجارەیان لە خولەکی 81 یوسف ئەمین توانی گۆڵی چوارەمیش بۆ هەڵبژاردەکەی بکات.

یارییەکە بەردەوام بوو و ئەمجارەیان عەلی حەمادی دوای هاتنە ناو یاریگا، توانی گۆڵی چوارەم و کۆتایی بۆ هەڵبژاردەی عێراق کرد، بەم شێوەیە عێراق لە یەکەم یاریی کۆمەڵەی شەشەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 توانی بە ئەنجامی 5-1 بردنەوە بەدەست بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button