ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

گوندۆگان دڵی لای بارسێلۆنایە

یاریگا –

ئیلکای گوندوگانی ئەڵمانی خوازیارە لەم هاوینە پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە بکات.

پێگەی فوتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، کە ئیلکای گوندۆگان ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەر سیتی دەیەوێت بە گرێبەستێکی ئازاد روو لە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بکات.

یاریزانە تەمەن 32 ساڵانییەکەی بە پەرۆشەوە دەیەوێت ئالنگارییەکی نوێ تاقیبکاتەوە و پاش 7 ساڵ یاریکردن لە ئینگڵتەرا ریزەکانی سیتیزن جێبهێڵێت.

بەپێی هەمان سەرچاوە گوندۆگان خەون بە یاریکردن بۆ بارسا دەبینێت، یانە ئیسپانییەکەش لەلای خۆیەوە گەشبینە بەوەی بتوانێت ئەو گرێبەستە بەسەرکەوتووی ئەنجامبدات.

بارسا دەستپێشخەری کردووە و لە هاوینی رابردوو یاریزانەکەی ئاگادرکردووەتەوە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ئێستای نوێنەکاتەوە، چوونکە دەیانەوێت بیگوازنەوە هەرێمی کەتەلۆنیا.

مانچێستەر سیتیش ئارەزوو دەکات بۆ وەرزێکی دیکە گرێبەستەکەی بۆ نوێبکاتەوە و نایەوێت لەم هاوینە دەستبەرداری ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button