ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا دەبێت فریای ڤیتۆر رۆکی بکەوێت

یاریگا –

بارسێلۆنا تەنیا یەک ڕێگە چارەسەری لەپێشە بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ گۆڵکارەکەی یانەی ئاتلێتیکۆ پارانێنسێ بەڕازیلی.

یانەی بارسێلۆنا گەشبین بوو کە بتوانێت لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ یاریزانی لاوی بەرازیلی ڤیتۆر ڕۆکی واژۆ بکات، بەڵام ئەم گەشبینییەی بەرەو لاواز بوون دەچێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، کە هەریەکە لە یانەکانی ئارسێناڵ و چێڵسی لەندەنی رکابەری بارسا دەکەن بۆ واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ گۆڵکارە تەمەن 18 ساڵانییەکەی هەڵبژاردەی لاوانی بەڕازیل.

تاکە چارەسەریش بۆ بارسا بریتییە لەوەی لەم هاوینە فاتی یان فێران تۆرێس بفرۆشێت و بە پارەکەی گرێبەستی ڤیتۆر یەکلایی بکاتەوە.

بەڵام هەر دواکەوتنێکی یانە ئیسپانییەکە وادەکات گرێبەستەکە لە بەرژەوەندی یەکێک لە دوو یانە ئینگلیزییەکە یەکلای ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button