ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید بیر لە گواستنەوەی سانێ دەکاتەوە

یاریگا –

ریال مەدرید بیر لە بەدەستهێنانی خزمەتەکانی لێرۆی سانێ، یاریزانی بایرن میونشن دەکاتەوە.

پێگەی Fichajesی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید چەندین بژاردەی بۆ نوێکردنەوەی هێڵی پێشەوەی تیمەکە داڕێشتووە، چونکە یاریزانی وەک مارکۆ ئاسێنسیۆ بڕیاریداوە یانەی شاهانە جێبهێڵێت، بۆیە ریال مەدرید بەدوای جێگرەوەی دەگەڕێت.

سانێ بە دۆخێکی باش بەراورد بە ماوەی مانەوەی لە مانچێستەر سیتی، تێدەپەڕێت. یەکێکیشە لە باشترین یاریزانە لاوەکانی ئێستای بۆندسلیگا.

گرێبەستی سانێ لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەر دەچێت و لە دوای هاتنی تۆماس توخێل بۆ یانەکەی هەرێمی باڤاریا، پێشبینی گۆڕانکاری زۆر دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button