ئه‌وروپایاریگا

ڤان دایک بە توندی وەڵامی رەخنەکانی روود خۆلێت دەداتەوە

یاریگا –

ئەفسانەکانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر کاپتنی ئێستای تیپەکەیان ڤیرجیل ڤان دایک، بە یاریزانێکی ئاست لاواز وەسفی دەکەن، ڤان دایکیش هەرزوو وەڵامیان دەداتەوە.

ئەمجارەیان روود خۆلێت ئەفسانەی هەڵبژاردەی پرتەقاڵەکان هێرشی کردە سەر کاپتنی تیپەکەیان و گووتی:

ڤان دایک یە کێک بوو لە یاریزانەکانی باشترین پێکهاتەی ساڵ، بۆیە دەبێت لە یاریگادا ئەوە بسەلمێنێت، خەڵکی پێیان وایە شایستە بوو، بەڵام هاوڕانیم لەگەڵ ئەوەدا

ڤان دایکیش لەو بارەیەوە بێدەنگ نەبوو، هەرزوو وەڵامی دایەوە و گووتی:

قسەکانی ئەوان هیچ سوود بەمن ناگەیەنێت، هەموو کەس ئازادە چۆن رای خۆی دەردەبڕێت

هەروەها گووتی:

ئاساییە بەردەوام یەک ئاست پێشکەش نەکەیت، ئەمە تۆپی پێیە و هەڵەکردنیش بەشێکە لە وەرزشەکە، قۆناخێکیش دێتە پێشت لە یاریکردندا، کە بەردوام بەدوای ئاستی راستەقینەی خۆتدا دەگەڕێت.

لەبارەی ئاستیشی بەمشێوەیە دوا:

ئایە من بەوشێوەیە ئاستم لاواز بووە؟ ئەوە ڕاست نییە سەرکەوتنی زۆرەم لەگەڵ تیپەکەمدا بەدەستهێناوە، ئەوان یاریزانی تۆپی پێن و لە هەموو کەس باشتر لە هەڵکشان و داکشانی ئاستی یاریزان تێدەگەن.

لەبارەی رخنە بەردەوامەکانی ئەفسانەکانی وڵاتەکەیشی گووتی:

کاتێک دەچیتە سەر میمبەرێک دەبێت بزانیت چی راستە و چی هەڵەیە بۆ گووتن، نابێت شتەکان لە قەبارەی خۆی زیاتر گەورە بکەیت.

ڤان دایک لە ساڵی 2019 نازناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ لیڤەرپوول بەدەستهێنا، لەلایەن یوفاش خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای پێشکەشکرا، لە باڵۆندۆریش بووە خاوەن پلەی دووەم، بۆیە لە ئێستادا هەست دەکات زیاد لە پێویست رەخنەی ئارستە دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button