ئیسپانیا

رۆدری: شێوازی یاریکردنی سکۆتلاند وەک زبڵخانە بوو

یاریگا –

کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە شێوازی یاریکردنی هەڵبژاردەی سکۆتلاند تووڕەیە.

شەوی رابردوودا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی 2-0 بە هەڵبژاردەی سکۆتلاند دۆڕا و هەردوو گۆڵەکەش لەلایەن سکۆت مەکتۆمینای کران. رۆدری کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە دوای یارییەکە روونیکردەوە

چەندین هەوڵی باشمان بۆ بردنەوەدا، گۆڵی زۆر ئاسانمان لێکراوە، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە، کاتێک گۆڵی ئاسانت لێدەکرێت، ئەوا سزا دەدرێیت. شێوازی یاریکردنی سکۆتلاند بەلای منەوە زبڵخانە بوو. بەردەوام هەوڵی بەفیڕۆدانی کاتیان دەدا و بەرەنگارت دەبوونەوە و خۆیان بەردەدایەوە. بەلای منەوە، ئەمە تۆپی پێ نییە.

رۆدری لەبارەی یارییەکانی داهاتووی لاڕۆخا گوتی

زۆر شت لەم یارییە فێربووین و بۆ داهاتوو سوودی لێوەردەگرین. دەبێ خۆمان بۆ شەڕ ئامادە بکەینم بەڵام بەڕاستی سکۆتلاند تۆپی پێی نەدەکرد، بەردەوام چوار پێنج یاریزانیان لەسەر یاریگا کەوتبوون و پشتیان بە بڕیارەکانی ناوبژیوان دەبەست.

ئیسپانیا لە کۆمەڵەی یەکەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024دایە و ئێستا بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لە پلەی دووەمدا دێت و سکۆتلاند بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ، پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button