خوله‌کانی دیکە

برۆنۆ فێرناندێز لە دژی قسەیەکی رۆناڵدۆ دەوەستێتەوە

یاریگا

برۆنۆ فێرناندێز، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلتەڕا ئەو قسانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رەتدەکاتەوە کە گوتبووی بە هاتنی رۆبێرتۆ مارتینێز کەش و هەوایەکی باشتر لە هەڵبژاردەکەیان دروستبووە.

ناوەڕاستکارەکەی شەیتانە سوورەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی RTP3 وڵاتەکەی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کە لە ریزەکانی هەڵبژاردەکەی کراوە دەڵێت ” نەخێر هیچ گۆڕانکاریەکی گەورە نەکراوە، تەنها راهێنەرێکی نوێ لەگەڵ بیرکردنەوەیەکی نوێ هاتووە، بە هیچ شێوەیەکی کەش و هەواکە نەگۆڕاوە و هەروەک خۆیەتی ”.

ئەم قسانەی برۆنۆ لە کاتێکدایە پێشتر کاتێک کریستیانۆ لە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد لەگەڵ هاونیشتیمانیەکەی یاریی دەکرد، دەنگۆیەک هەبوو کە کێشەیان لەگەڵ یەکتری هەیە، هەربۆیە دوای چوونی دۆن لەو یانەیە برۆنۆ هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە و بگرە ناراستەوخۆ دژی هاونیشتیمانیەکەی قسەی کرد.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە راهێنەرایەتی رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەرە ئیسپانیەکەی کە دوو یارییە سەرپەرشتی ئەو هەڵبژاردەیە دەکات، لە دوو یاریی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 بردنەوەیان بەدەستهێناوە و لە دوو یاریی رۆناڵدۆ 4 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button