ئینگلتەراگرنگترین

دیاز دەستی بە مەشقەکان کردەوە

یاریگا –

لویس دیاز دەست بە مەشقەکانی لەگەڵ لیڤەرپوول کردەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، یاریزانی نێودەوڵەتی کۆڵۆمبی لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو تووشی پێکان بوو، بەڵام ئێستا پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا، جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سەر لاکێشەی سەوز.

لەم وەرزەدا، لیڤەرپوول هیچ سوودێکی لە دیاز وەرنەگرت، چونکە پێکانەکەی کێشەی زۆری بۆ یۆرگن کڵۆپ دروست کرد و بە هۆکارێکی دابەزینی ئاستی هێڵی پێشەوەی رێدز هەژمار دەکرێت.

دیاز لەگەڵ یاریزانانی ئەکادیمیای لیڤەرپوول دەستی بە مەشقی سەرەتایی کردووەتەوە و ئامادەکاری کردووە لە هەفتەی داهاتوو، دەست بە مەشقەکانی لەگەڵ تیمی یەکەم بکات.

مانگێکی قورس چاوەڕێی لیڤەرپوول دەکات، هەر لە سەرەتای مانگ رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە، رەنگە دیاز لەسەر کورسی یەدەگ بێت و دواتریش رووبەڕووی چێڵسی و ئارسیناڵ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button