ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی شەڕ لەسەر ئۆسیمین دەکات

یاریگا –

چێڵسی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین دەستپێکردووە.

گراهام پۆتەر، راهێنەری چێڵسی بە ئاستی پێکهاتەی ئێستای رازی نییە و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا، چەندین ئەستێرەی دیکە بگوازێتەوە ستامفۆرد بریج.

پێگەی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی ئامادەیە ئۆفەرێک بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە ئۆسیمین، هێرشبەر و گۆڵکاری ئەم وەرزەی ناپۆلی بکات.

چەندین یانەی وەک مانچێستەر یونایتد، ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان گرنگیان بە ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نایجێری داوە، بەڵام یاریزانەکە رەتدەکاتەوە ئێستا باس لە داهاتووی خۆی بکات.

چێڵسی هیوایەکی زۆری بە گواستنەوەی ئەستێرەکەی ناپۆلی هەیە، بەڵام بەشداری نەکردنی بلووز لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، چانسەکانی گواستنەوەی ئۆسیمین کەم دەکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button