ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

زیدان لە نێوان دوو ریانی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان

یاریگا

زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی ئامادەیە دوای دوو ساڵ پشوو وەرگرتن و دوورکەوتنەوە لە یاریگاکان، جارێکی دیکە بگەرێتەوە و ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا وەرگرێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی راپۆرتێکی لەسەر جارەنوسی راهێنەرەکەی پێشووی مێرنگی بڵاوکردەوە، لە راپۆرتەکەدا هاتووە زیزۆ بەهۆی پەیوەندیە بەهێزەکەی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکەی پێشووی، چاوەڕێ دەکات بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی پێوە بکرێت بۆ راهێنەرایەتی کردنەوەی ئەو یانەیە.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی زیدان رازی بکەن، وەرزی داهاتوو لە شوێنی کریستۆف گالتیێ ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان وەرگرێت، بەڵام ئەستەمە بەو داوایەی شازادەکان رازی بێت.

سپۆرت ئاماژەی بەوەشکردووە راهێنەرە فەرەنسیەکە یەکێک لە پالێوراوانی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدە بۆ وەرزی داهاتوو، لە شوێنێ کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button