ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

موسیالا نزیکە لە گەڕانەوە

یاریگا

جەمال موسیالا، یاریزانی لاوی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەم وڵاتە بەهۆی پێکان چەند رۆژێکە لە یاریگاکان دابراوە و ئەمڕۆ جارێکی دیکە گەرایەوە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی یاریزانە لاوەکەی باڤارییەکان لە یاریی گەڕی رابردووی بۆندزلیگا بەرامبەر بایەر لیڤەرکۆزن تووشی پێکان بوو، بەم هۆیەوە لەلایەن هانس فلیک راهێنەری هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاریی دۆستانە بانگهێشت نەکرا.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە موسیالا ئەمڕۆ لەژێر سەرپەرشتی تیمی پزیشکی یانەکەی دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە، توماس توخێل راهێنەری نوێی یانەکەی ئومێدەوارە ئەو یاریزانە بۆ یاریی بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆند بگەرێتەوە.

بایرن میونشن هەفتەی داهاتوو لە یەکەم یاریی لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری نوێ یانەکە، لە یاریی دێرکلاسیکەر رووبەڕووی بورووسیا دۆرتمۆند پێشەنگی بۆندزلیگا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button