ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ناگلیسمان کاندیدی یەکەمە بۆ جێگرتنەوەی کۆنتی

یاریگا –

جولیان نەیگلسمان راهێنەری دوورخراوەی بایەرن میونشن   بژاردەی یەکەمی تۆتنهامە بۆ جێگرتنەوەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی.

بەر لە دوو رۆژ نەیگڵسمان لە بایەرن دوورخرایەوە و دوێنێش کۆنتی و تۆتنهام جیابوونەوە. بەگوێرەی پێگەی فۆر فۆر تو، دانیێل لیڤای بەڕێوبەری گشتی تۆتنهام بڕیاریداوە هەموو هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ هێنانی راهێنەرە لاوە ئەڵمانییەکە.

هەرچەندە سپێرز، بەشێوەیەکی کاتی کریستیان ستێلینی یاریدەدەری کۆنتی و رایان مەیسنی تا کۆتایی وەرز کردووە بە راهێنەر بەڵام لە ئێستاوە هەوڵی بەدەستهێنانی جولیان دەدەن لەترسی لەدەستدانی لە بەرژەوەندی یانەیەکی دیکە لە نێویاندا ریاڵ مەدرید.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە نەیگڵسمان لە بایەرن مووچەی تەنها هەشت ملیۆن پاوەند بووە لە کاتێکدا کۆنتی نزیکەی دوو هێندەی وەردەگرت، بەوەش یانەکە ساڵانە چەند ملیۆن پاوەندێکی بۆ دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button